بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە نزیكەكە لە حزبە كوردییە دژبەرەکانی ئێران كە داوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە، بە دەنگی ئەمەریكای ڕاگەیاند کە چەکدارانی دژبەری ئێران لە سنوور کشانەوە.
ڕاشیگەیاند کە بڕیارە شاندی هەرێم و عێراق بچنە ئەو شاخانەو بنكەو بارەگاكان تێكبدەن.
ئەوەشی وت کە ڕەنگە دوای تێكدانی بنكەو بارەگای گرووپە كوردییەكان لە شاخی هەڵگورد و بەربزین، وەفدی ئێرانی ببرێتە ناوچەكەو دڵنیاییان لە بارەی دۆخەكەوە پێبدرێت.
Your Comment